هه‌رێم زیاتر له‌ 115 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ كۆمپانیاكانى نه‌وت و غاز

هەواڵ / ئابوری :: 19/04/2018‌ :: 221‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
کۆمپانیای (Genel Energy) ئاشكرایكرد، بڕی 8.30 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرت وه‌ك شایسته‌ى دارایی فرۆشتنی نەوتی كێڵگه‌ى تەقتەق بۆ مانگی كانوونى ده‌ووه‌می ساڵی ٢٠١٨.


به‌پێى به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ له‌  سایتى فه‌رمى خۆى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، کۆمپانیای (Genel Energy) رایگه‌یاندووه‌ هاوبه‌شه‌كانیان له‌ كۆمپانیاى دى ئێن ئۆ، 56.44 ملیۆن دۆلاریان له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرت وه‌ك شایسته‌ى دارایی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌ى نه‌وتى كێڵگه‌ى  تاوكێ، كه‌ پشكى گه‌نه‌ڵ تیایدا 14.07 ملیۆن دۆلاره‌. 

كۆمپانیاى گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، بڕی 7.86 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە، کە بریتیە لە 4.5٪ کۆی داهاتی مانگی كانوونى دووه‌مى ساڵی ٢٠١٨  بە پێی ئەو رێککەوتنەی نێوانیان.

كۆى ئه‌و پارانه‌ى كه‌ حكومه‌تى هەرێم له‌ مانگى نیساندا به‌ كۆمپانیاکانى نه‌وتى داوە  بریتیه‌ له‌ 115.100 ملیۆن دۆلار به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ :





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure