هەفتەی داهاتوو هاوكارییە داراییەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە دەگاتە هەولێر

هەواڵ / ئابوری :: 19/04/2018‌ :: 700‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەشێكی هاوكارییە داراییەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە دەگاتە هەولێر و دواى گه‌یشتنی پاره‌كه‌ش دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی سەرجەم لیواكان.


لیوا قارەمان  كەمال، جێگری سەرۆك ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆن، ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی نیسانی 2018، بە دواڕۆژی راگەیاند "بەدواداچونمان كردوە و پێیان راگەیاندین سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەشێكی هاوكارییە داراییەكانی ئەمریكا دەگاتە هەولێر".

سەبارەت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە جێگری سەرۆك ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆن وتی" دوای گەیشتنی پارەكە دەست دەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی سەرجەم لیواكانی وەزارەتی پێشمەرگە كە 12 لیوایە".

مانگانە ئەمریكا 25 ملیار دینار بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دەنێرێت و راستەوخۆ دەدرێتە وەزارەتی پێشمەرگە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure