نرخی دراوە جیهانییەكان لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 19/04/2018‌ :: 367‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 19ى نیسان، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار دابەزینێكى كه‌مى بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 120 هەزار و 600 دینار مامەڵەی پێوەكرا.


جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار دابەزینێکی کەمی بەخۆیەوە بینی و 100 دۆلار بە 120 هەزار و 600 دینار فرۆشرا، لە کاتێکدا دوێنی 120 هەزار و  750 دینار فرۆشرا".

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 600 دینار
100 یۆرۆ به‌ 149 هه‌زار و 250 دینار
100 پاوه‌ند به‌ 171 هه‌زار  دینار
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 23 هەزار دینار
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار و 500 دینار

دوێنێش نرخى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 120 هه‌زار و 750 دینار
100 یۆرۆ به‌ 149 هه‌زار و 500 دینار
100 پاوه‌ند به‌ 172 هه‌زار  دینار
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 22 هەزار و 750 دینار
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار و 250 دینار



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure