بۆیه‌كه‌مینجار و دوای 60 ساڵ سه‌رۆكی كوبا له‌ ده‌ره‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی كاسترۆ ده‌بێت

هەواڵ / جیهان :: 19/04/2018‌ :: 150‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ 
پاش تێپەڕبوونی نزیکەی ٦٠ ساڵ بە سەر دەسەڵاتداریی کاسترۆ و برایانیدا، ئەمڕۆ سەرۆکێکی نوێ بۆ کوبا دیاریدەکرێت.

 
ئەنجومەنی نەتەوەیی کوبا، میگل دایازکانلی وەک تەنیا کاندید بۆ جێگرەوەی ڕائۆل کاسترۆ دیاریکردووە، وابڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنەکە بڕیاری کۆتایی خۆی لەو بارەیەوە دەربکات و سەرۆکی کوبا بگۆڕدرێت.
 
میگڵ دایازکانل، تەمەنی ٥٧ ساڵە و لە ساڵی ٢٠١٣-ەوە وەک جێگری سەرۆک کۆماری کوبا کاردەکات، چەندین ساڵە پێشبینی دەکرێت کە ناوبراو سەرۆکی داهاتووی کوبا بێت.
 
ڕائۆل کاسترۆ، سەرۆکی ئێستای کوبا، بە پێچەوانەی فیدلی برای نەک بە هۆی نەخۆشییەوە بەڵکو بە بڕیاری خۆی لە دەسەڵات دەچێتە دەرەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure