ئیسرائیل هۆشداری ده‌داته‌ ئێران

هەواڵ / جیهان :: 19/04/2018‌ :: 205‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، ئیسرائیل بۆ پاراستنی ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سدا سازش ناكات و سه‌ر بۆ هیچ وڵاتێك دانانه‌وێنێت.


ئاویگدۆر لیبێرمان وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ لە لێدوانێکیدا دەڵێت "ئیسرائیل به‌ دوای شه‌ڕ و گرژی نانه‌وه‌وە نییه‌، به‌ڵام هۆشداری ده‌ده‌ینه‌ ئێران هه‌ڕه‌شه‌كان بە جدی وەربگرێت".

لیبێرمان بارودۆخی فه‌له‌ستین بە هه‌ستیار ناوده‌بات و دەشڵێت "ئه‌گه‌ر بێت و گرژی و ئاڵۆزی دروست ببێت، ئیسرائیل هەموو هێز و توانای سه‌ربازی خۆی به‌كاردێنێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure