ئێران بڕیاریدا له‌برى دۆلار مامه‌ڵه‌ به‌ یۆرۆوه‌ بكات

هەواڵ / ئابوری :: 18/04/2018‌ :: 507‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
حكومه‌تى ئێران به‌ڕەسمى داواى له‌  وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌ و كۆمپانیا حكومییه‌كان كرد، له‌ ئه‌مڕۆوه‌ له‌ برى دۆلار، مامه‌ڵه‌ به‌ یۆرۆوه‌ بكه‌ن.


ئاژانسى هه‌واڵى ته‌سنیمى ئێرانى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن روحانى سه‌ركۆمار به‌ڕێوه‌چوو، داواى له‌ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و كۆمپانیا و دامه‌زاروه‌ حكومییه‌كان كرد كه‌ له‌ مامه‌ڵه‌ رەسمییه‌كاندا له‌برى دۆلار مامه‌ڵه‌ به‌ یۆرۆوه‌ بكه‌ن.

حكومه‌تى ئێران داواشى له‌ بانكى ناوه‌ندی كرد كه‌ سه‌رپه‌رشتى پڕۆسه‌كه‌ و راگه‌یاندنى به‌هاى ریاڵ به‌رامبه‌ر یۆرۆ بكات له‌ رۆژى ده‌رچوونى بڕیاره‌كه‌وه‌.

ماوه‌یه‌كه‌ به‌هاى دراوى ئێران به‌رامبەر دۆلار، روو له‌ دابه‌زینه‌، هه‌فته‌ى رابردووش بۆ نزمترین ئاستى مێژوویى ئێران دابه‌زى، 100 دۆلار به‌ 600 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure