حكومه‌تى هه‌رێم 56 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ كۆمپانیایه‌كى نه‌وت

هەواڵ / ئابوری :: 18/04/2018‌ :: 273‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى (DNO)ى نه‌رویجى ئاشكرایكرد بڕ‌ى 56.44 ملیۆن دۆلارى له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ك شایسته‌ى دارایی هه‌نارده‌ى نه‌وت كێڵگه‌ى نه‌وتى تاوكێ وه‌رگرت.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ى نیسان، له‌ سایتى فه‌رمى خۆى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كۆمپانیاى (DNO)ى نه‌رویجى رایگه‌یاند بڕى 56.44 ملیۆن دۆلارى وه‌ك شایسته‌ى دارایی به‌رهه‌مهێنان وهه‌نارده‌ى نه‌وتى كێڵگه‌ى نه‌وتى تاوكێى بۆ مانگى كانوونى دووه‌مى 2018 له‌ حكومه‌تى هه‌رێم وه‌رگرت.

دى ئێن ئۆ، راشیگه‌یاندوه‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كه‌ى گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجى دابه‌ش ده‌كات.

كۆمپانیاى (DNO)، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ بڕى 5.24 ملیۆن دۆلارى دیكه‌شى له‌ حكومه‌تى وه‌رگرت، كه‌ بریتیه‌ له‌ 3% داهاتى نه‌وتى كێڵگه‌ى تاوكێ.

كۆمپانیاى (DNO) نه‌رویجى له‌ساڵى 2007 له‌كه‌رتى نه‌وت هه‌رێمى كارده‌كات و خاوه‌نى 75% پشكه‌كانى كێڵگه‌ى نه‌وتى تاوكێ و فیشخابوره‌.
  



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure