ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارێکی لەبارەی هەڵەبجەوە دەرکرد

هەواڵ / کوردستان :: 18/04/2018‌ :: 399‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە تاپۆکردنی خانووه‌ بێ تاپۆكانی هه‌ڵه‌بجه‌ بەتایبەت ئه‌وانه‌ی له‌ سنوری بنه‌ڕه‌تی شاره‌وانییەکەدان.


لە کۆبوونەوەی دوێنێ سێشەممە ١٧ى نیسانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا خانووە بێ تاپۆکانی هەڵەبجە تاپۆبکرێن، ئەوەش دوای داوایه‌كى پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ دێت كە ماوەیەكی زۆرە ئەو كێشەیە بەهەڵپەسێردراویی ماوەتەوە.

دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکە، قوباد تاڵەبانی، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاری فەرمی بە ژمارە ١٦٥٨ لە رێکەوتی ١٧ى نیسانی ٢٠١٨ دەرکرد و تیایدا بڕیاریدا سەرجەم خانووه‌ بێ تاپۆكانی سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ تاپۆبکرێن بەپێی پلان و بەرنامەی شارەوانییەکە.

لە بڕیارەکە ئەوەش هاتووە، قوباد تاڵه‌بانی بۆ چارەسەری خێرای ئەو کێشەیە کە ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی دروستکردووە و سەرۆکایەتی ليژنەکەش خودی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ دەبێت، سەرجەم ئەو خانوانە تاپۆ دەکرێن کە تاپۆ نین و لە سنوری شارەوانییەکەدان.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure