هه‌ندێك لیست له‌ هه‌رێم ده‌درێنه‌ دادگا

هەواڵ / کوردستان :: 18/04/2018‌ :: 171‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
مانشێتی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 18ی نیسانی 2018ی بەشێک لەڕۆژنامە کوردستانییەکان.

كوردستانى نوێ:

- قادر عه‌زیز: رێگه‌ناده‌ین كه‌سێك سنوورى خۆى ببه‌زێنێ له‌ به‌رامبه‌ر یه‌كێتى
- پیرۆزبایى سه‌رۆك كۆمار له‌ خوشك و برایانى ئێزدى
- مریه‌م بۆ هه‌میشه‌ هاونازى لێسه‌ندرایه‌وه‌
- 12 ژنى به‌ته‌مه‌ن له‌ خانه‌ى به‌ساڵاچووان ده‌ژین
- سۆشیال میدیاى كوردستانى نوێ دیدارێكى بۆ ژنانى چوارپارچه‌ى كوردستان سازكرد
- چیرۆكى كچه‌ شۆفێرێكى ته‌كسى له‌ سلێمانى
- یادى 35 ساڵه‌ى شه‌هیدبوونى شێخ شه‌ماڵى باخ
- له‌ یادى 32 ساڵه‌ى گولله‌بارانكردنى شه‌ش گه‌نجى سلێمانىدا .. شه‌هیدانى (فولكه‌ى سجن) له‌یاد ناكرێن

خه‌بات:
- نێچیرڤان بارزانى و شاندێكى ئه‌مریكى گفتوگۆكانى هه‌ولێر -به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن
- جه‌ژنى چارشه‌مبا سۆرى ئێزدیان له‌ لالش به‌ڕێوه‌چوو
- بابه‌شێخ: وه‌ك كوردى ئێزدى به‌ ئومێدى كۆتاییهاتنى شه‌ڕ و خوێن رشتنین له‌ هه‌موو جیهان
- كۆمیسیۆن: پێویسته‌ لایه‌نێكى جیهانى چاودێرى هه‌ڵبژاردنى ده‌شتى نه‌ینه‌وا بكات
- كونووسڵى ئێران، هیواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن بۆ هه‌رێم ده‌خوازێت 
- په‌روین بوڵدان: ئه‌وان ده‌یانگوت شه‌قى عوسمانییه‌كانتان لێ ده‌ده‌ین با ئاماده‌بن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان زلـله‌ى كورد بخۆن
- وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا: هیوادارم ئه‌سه‌د ئه‌مجاره‌ په‌یامه‌كه‌ى وه‌رگرتبێت
- ده‌یان هه‌زار پارچه‌ زه‌وى به‌ كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌درێت
- هاووڵاتیان گله‌ییان له‌ تاسه‌كانى نێوكۆڵانه‌كان هه‌یه‌ 
  * به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌وانى چوار: له‌سه‌ر گله‌یى هاووڵاتیان زیاتر له‌ 200 تاسه‌ى نایاسایى تێكدراوه‌
- ئێمانوێل ماكرۆن: بۆچوونى جیاواز له‌نێوان ئه‌مریكا و فڕه‌نسا نییه‌

ئاژانس:
- هه‌ندێك لیست له‌ هه‌رێم ده‌درێنه‌ دادگا
- یه‌كێتیى سێ لیژنه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى موڵكه‌كانى پێك ده‌هێنێت .. ناوى 16 به‌رپرس دراوه‌ته‌ مه‌كته‌بى دارایى 
- دوو ئه‌ندامى ستافى یه‌كگرتوو له‌ حكومه‌تدا ماونه‌ته‌وه‌ .. خه‌ڵكى ده‌ڤه‌رى بادینانن
- هه‌وڵ بۆ په‌كخستنى یاساى چاكسازیى خانه‌نشینى ده‌درێت .. لایه‌نه‌كان نایانه‌وێت یاساكه‌ تێبپه‌ڕێنرێت
- پێشمه‌رگه‌ى رۆژ ده‌برێنه‌ عه‌فرین .. ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌گه‌ڵ سوپاى توركیا و سوپاى سوریاى ئازاد رێك ده‌كه‌وێت
- حزبه‌كان بۆ به‌ده‌ستهێنانى كورسى له‌ به‌غدا بانگه‌شه‌ دژ به‌ حوكمڕانیى هه‌رێم ده‌كه‌ن .. كورسى له‌ به‌غدایه‌ و شه‌ڕه‌كه‌ى له‌ هه‌رێم 
- مه‌شقى پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ر دوو زۆندا دابه‌ش بووه‌ .. (70) بۆ قه‌ڵاچوالان و (80) بۆ زاخۆ
- دووكه‌ڵى ئاگرى شه‌ڕه‌كه‌ى سوریا له‌ عێراقه‌ .. حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڕه‌شه‌ى لێدانى ئه‌مریكا ده‌كات و مه‌ترسیى دووباره‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى داعشیش هه‌یه‌
- حكومه‌تى هه‌رێم یارى به‌ كه‌سوكارى منداڵه‌ ونبووه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كات 
  * مریه‌م: نه‌ ده‌زانم ناوم چییه‌ و نه‌ ده‌زانم كچى كێم

هه‌ولێر:
- حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ سه‌رسالا ئێزدییان پیرۆز دكه‌ت
- په‌رله‌مانتارێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌
- راپرسییه‌ك: لیسته‌ كوردستانییه‌كان 57 كورسى ده‌هێنن
- 52 كورد له‌ كوردستان خۆیان له‌سه‌ر چوار لیستى عه‌ره‌بى پاڵاوتووه‌
- ئه‌مریكا به‌نیازه‌ ئابڵوقه‌ى نوێ بخاته‌ سه‌ر سووریا
- ئافره‌تانى كورد له‌ فێستیڤاڵى فیلمى سینه‌ماى "كان"دا به‌شدارى ده‌كه‌ن

هاوڵاتى:
- له‌ سێ رۆژى یه‌كه‌مى بانگه‌شه‌دا 18 سه‌رپێچى تۆماركراون، به‌ڵام هیچ ته‌شهیرێك نه‌بووه‌
- دوو مانگى تر ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى هه‌رێم ده‌بنه‌ كاربه‌ڕێكه‌ر
  * داوا ده‌كرێت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانیش ئه‌نجامبدرێت
- عادل نورى له‌باره‌ى فه‌تواكه‌ى لیژنه‌ى فه‌توا بۆ هاوڵاتى ده‌دوێت: ئه‌وانه‌ى ده‌ڵێن وه‌ك كۆین حه‌رامه‌، له‌پشتى قاچاغچییه‌كانى بتكۆینن
- حزبه‌كان بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانیان له‌ دڵى پارتییه‌وه‌ ده‌ستپێكرد و پارتیش ده‌ڵێت هه‌ر یه‌كه‌مین
- هێزه‌ ناكۆكه‌كان: رێز له‌ ئیراده‌ى ده‌نگده‌ر ده‌گرین .. حزبه‌ سیاسییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ترش بێت یان شیرین رێزى لێده‌گرن

وشه‌:
- سلێمانى له‌ بانگه‌شه‌دا یه‌كه‌م و له‌ خزمه‌تگوزاریدا له‌دواى دواوه‌یه‌
- سلێمانى 18 كورسى هه‌یه‌ و لایه‌نه‌كان پێشبینى 37 كورسى ده‌كه‌ن
- ته‌نیا له‌ شاره‌دێیه‌كى كوردستان 20 كاندیدى په‌رله‌مان هه‌یه‌
- جگه‌ له‌ پارتى و یه‌كگرتوو، هیچ لایه‌نێك له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنى كوردستان نه‌بوو
- له‌ گه‌رمیان گه‌نده‌ڵییه‌كانى شێوازى دابه‌شكردن زه‌وى نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌
- فراكسیۆنه‌كان دواخستنى چاكسازى ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان
- كونسوڵى كوێت له‌ كوردستان: كوێت گرنگییه‌كى گه‌وره‌ به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات
- هه‌ولێر.. یادى رۆژى كه‌له‌پوورى جیهانى ده‌كاته‌وه‌

لڤین:
- گۆڕان له‌به‌رده‌م یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ى دواى كۆچى نه‌وشیروان مسته‌فا .. ده‌نگه‌كانى پێشووى به‌ده‌ستده‌هێنێته‌وه‌؟
- كێبڕكێى هه‌ڵبژاردن له‌ بادینان فراوان ده‌بێت
- وه‌رزى درۆ خه‌زانى كاندیده‌كان
- پێشمه‌رگه‌ ده‌خرێته‌ ژێر كۆنترۆڵى به‌غداده‌وه‌؟
- د. شێركۆ جه‌وده‌ت، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان: ئێمه‌ سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى خانه‌نشینكردنى پله‌ تایبه‌ته‌كان وه‌ك به‌غدادى لێبێت
- به‌كۆمه‌ڵایه‌تیكردنى سیاسه‌ت .. سه‌رنجێك له‌سه‌ر وشه‌كانى (مام/مامه‌، كاك/كاكه‌، مامۆستا، دكتۆر، شێخ، مه‌لا و ..هتد) بۆ كاره‌كته‌ره‌ سیاسییه‌كان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure