به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى ئێف بى ئاى هێرشده‌كاته‌سه‌ر تره‌مپ

هەواڵ / جیهان :: 18/04/2018‌ :: 214‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا (ئێف بى ئاى) له‌ نوێترین دیمانه‌یدا رایگه‌یاند، سه‌رۆكایه‌تیكردن له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكایه‌تیكردنى باندێکی مافیایی وایه‌، چونكه‌ ئه‌و سه‌رۆكه‌ به‌وشێوه‌یه‌ ره‌فتار ده‌كات.


جه‌یمس كۆمى، به‌ڕێوه‌به‌رى پێشووى ئاژانسى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا (ئێف بى ئاى) دوێنێ شه‌و سێشەممە 18ی نیسان، به‌شدارى له‌ به‌رنامه‌ى كۆمیدى (The Late Show)دا كرد، كه‌ له‌لایه‌ن میدیاكارى به‌ناوبانگى ئه‌مریكا ستیڤن كۆڵبێرت-ه‌وه‌ پێشكه‌شكده‌كرێت، تێيدا به‌شێك له‌ راستیه‌كانى پێش دروخستنه‌وه‌ى له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ-ه‌وه‌ ئاشكراكردن.

كۆمی له‌میانى وه‌ڵامى پرسیارێكدا له‌باره‌ى شێوازى ره‌فتاركردنى تره‌مپ له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى كه‌ له‌گه‌ڵی كارده‌كه‌ن له‌لایه‌ن پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌كه‌وه‌ رایگه‌یاند "شێوازى ره‌فتاركردنی لەگەڵ دەوروبەرەکەی و سه‌رۆكایه‌تى دۆناڵد تره‌مپ، هاوشێوه‌ى ره‌فتارى سه‌رۆك مافیایه‌ك وایه‌".

به‌ڕێوه‌به‌رى له‌كاردورخراوه‌ى ئێف بى ئاى وه‌ڵامى پرسیاره‌كه‌ى زیاتر رونكرده‌وه‌ و وتیشى "مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نیه‌ كه‌ دۆناڵد تره‌مپ راوروتده‌كات و كه‌سایه‌تیه‌كى خراپى هه‌یه‌، به‌ڵكو مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یە كاتێك كه‌ ئه‌و كارێك به‌ڕێوه‌ده‌بات هه‌موو شتێك له‌باره‌ى (به‌ڕێوه‌به‌ر)ه‌وه‌یه‌ نه‌وه‌ك (رابه‌ر)، چ شتێك باشترینه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ر؟، چۆن یارمه‌تى به‌ڕێوه‌به‌ر ده‌ده‌یت؟، هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ كه‌ تاكه‌ كه‌سه‌ و به‌ڕێوه‌به‌ره‌ و هیچ شتێكى تر له‌ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ نییه‌". 

كۆمى له‌ به‌رنامه‌كه‌دا باسى له‌ ئه‌و ساته‌ش كرد كه‌ تێیدا هه‌واڵى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌یه‌كى له‌ هۆتێلێكى روسیادا داوه‌ به‌ دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، ئه‌وكاته‌ى زانیاریی داوه‌ به‌ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌باره‌ى ورده‌كارى بابه‌ته‌كه‌وه‌ تره‌مپ نكۆڵى لێكردووه‌ و زۆر به‌ توندى به‌رپرچى داوه‌ته‌وه‌. 

له‌ وه‌ڵامى پرسیار ئه‌وه‌ى ئایا ئێف بى ئاى به‌دواداچوونى بۆ ئه‌و ژوره‌ كردووه‌ كه‌ دۆناڵد تره‌مپ تێدا ماوه‌ته‌وه‌ و گرته‌ى بڵاوبووه‌ته‌وه‌ له‌ مۆسكۆ، كۆمى ره‌تیكرده‌وه‌ و وتى "نه‌خێر هیچ كه‌سێك بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ نه‌چووه‌ته‌ ئه‌مریكا"، دواتر ستیڤن كۆڵبێرت ئاشكرایكرد،له‌هه‌مان ئه‌و ژوره‌دا ماوه‌ته‌وه‌ كه‌ گرته‌كه‌ى تره‌مپ تێدا بڵاوبووه‌ته‌وه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure