ترەمپ: گفتوگۆی راستەوخۆمان لەگەڵ کۆریای باکور لە ئاستی باڵادا دەستپێکردووە

هەواڵ / جیهان :: 17/04/2018‌ :: 126‌ جار بینراوە

تاگ :: ئەمریکا

دواڕۆژ
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، گفتوگۆی راستەوخۆیان لەگەڵ بەرپرسانی کۆریای باکور دەستپێکردووە و هیواشی خواست کۆبونەوەی لەگەڵ کیم یۆنگی سەرۆکی ئەو وڵاتە ئەنجامی باشی لێبکەوێتەوە.


دوای کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ سێشەممە 17ی نیسان-ى لەگەڵ شینزۆ ئابی، سەرۆکی ژاپۆن لە کۆشکی سپی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە میدیاکانی راگەیاند "دەستمانکردووە بە گفتوگۆی راستەوخۆ لە ئاستێکی زۆر باڵادا لەگەڵ بەرپرسانی کۆریای باکور، خواستێک هەیە بۆ روودانی شتێکی باش".

لەبارەی ئەگەری کۆبونەوەی لەگەڵ کیم یۆنگی سەرۆکی کۆریای باکور، ترەمپ وتى "چاوەڕێ دەکەم بۆ ئەوەی لەگەڵ کیم یۆنگ کۆببەمەوە، هیواخوازم ئەنجامێکی سەرکەوتووی هەبێت، رەنگە بەو شێوەیەش نەبێت کە پێشبینی دەکەین، با چاوەڕوان بین و بزانین چی روودەدات".

 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure