رێکخراوێکی ئەڵمانی 10 تۆن دەرمان بۆ سلێمانی دابیندەکات

هەواڵ / کوردستان :: 17/04/2018‌ :: 250‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی رایدەگەیەنێت، ڕێکخراوی یارمەتی ئیمێرجینسی نێودەوڵەتی ئەڵمانی دەرمان بۆ نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی دابیندەکات.


ھاوژین عوسمان، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی ئەمڕۆ سێشەممە 17ی نیسان له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رايگەیاند، پاش دوو مانگ لە ھەوڵدانی سەندیکاکەمان توانیمان بڕی ١٠ تۆن دەرمانی جیاواز لە وڵاتی ئەڵمانیاوە لەڕێگەی ڕێکخراوی خێرخوازی ئەڵمانی بهێنین بۆ سلێمانی و ڕۆژی چوارشەمە دەدرێت بەکۆگای دەرمانی تەندروستی سلێمانی.

وتیشی "دەرمانەکان بەسەر نەخۆشخانەی دەربەندیخان و نەخۆشخانەی ھیوا و نەخۆشخانە ھەستیارەکان دابەشدەکرێت".

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو دەرمانانە گرنگی زۆری دەبێت بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی و دەرمانی ھەمە جۆرن و لەلایەن ڕێکخراوەکەوە دابینکراوە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure