نرخی دۆلار به‌كاتى داخستنى بازار دابه‌زى

هەواڵ / ئابوری :: 17/04/2018‌ :: 1201‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17ى نیسانی 2018، له‌کاتی داخستنى بازاڕەکانی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و 750 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌راورد به‌ نرخى کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى  و 100 دۆلار به‌ 120 هەزار و750 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 121.000 دینار فرۆشرا.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 121.000 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 120.750 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure