وڵاتانى عه‌ره‌ب ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى ئێران ئیدانه‌ ده‌كه‌ن

هەواڵ / جیهان :: 16/04/2018‌ :: 206‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
وڵاتانی عه‌ره‌ب، ئێران به‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه‌ تۆمه‌تبارده‌كه‌ن و داواى هه‌ڵوێست ده‌كه‌ن.


لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ دووه‌مین رۆژ و كۆتا رۆژی دانیشتنه‌كانیان له‌ زه‌هرانی سعودیه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وێرای سوربوون له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ى به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌لایه‌ن سوریاوه‌، ئێران به‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه‌ تۆمه‌تبارده‌كه‌ن.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌، لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و شا سه‌لمان پادشای سعودیه‌ داوا له‌ وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كه‌ن له‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌ڵوێستى جدی بگرنه‌به‌ر.

له‌ دانیشتنی لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا 21 وڵات له‌ كۆى 22 وڵاتی ئه‌ندام به‌شداربوون و ته‌نیا قه‌ته‌ر به‌هۆی بوونی كێشه‌ له‌گه‌ڵ سعودیه‌ به‌شدارى نه‌كرد.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە