یه‌كێتی ئه‌وروپا لەدۆخی عەفرین نیگەرانە

هەواڵ / جیهان :: 16/04/2018‌ :: 172‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
یه‌كێتی ئه‌وروپا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆپراسیۆنی توركیا له‌ باكوری خۆرئاوای سوریا دۆخی مرۆیی له‌و ناوچه‌یه‌ ئاڵۆزتر كردووه‌، داواش ده‌كات به‌ په‌له‌ ڕێگه‌ بدرێت رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان هاوكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ ئه‌و ناوچانه‌.  

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ی نیسان، یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌ به‌یاننامه‌ی كۆتایی له‌سه‌ر دۆخی سوریا كه‌ وه‌زیره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌و یه‌كێتییه‌ په‌سه‌ندیان كردووه‌ ده‌ڵێت "ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا له‌ باكوری ڕۆژئاوای سوریا (عەفرین) بارودۆخه‌كه‌ی زیاتر ئاڵۆزكردووه‌ و بووه‌ته‌هۆی ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كه‌". 

یه‌كێتی ئه‌وروپا نیگه‌رانیی "قوڵی" خۆی راگه‌یاندووه‌ له‌ خراپبوونی دۆخی مرۆیی له‌ باشوری ڕۆژئاوای سوریا به‌ تایه‌ت له‌ عه‌فرین، داواشی كردووه‌ كه‌ به‌ په‌له‌ رێگه‌بدرێت به‌ رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان هاوكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ ئه‌و ناوچانه‌. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure