گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و تاران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 16/04/2018‌ :: 318‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی  
گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و تاران ده‌ستپێدەكاته‌وه ‌و وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ش دەڵێت "چه‌ند وڵاتێك ئامادەن هەمان هەنگاو بنێن".


ئومێد ساڵح، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، چه‌ند وڵاتێك به‌نیازن گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌ و ئاماده‌كارییه‌كانیشیان ته‌واوكردووه‌". 

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن وتیشی "له‌كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و تاران ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌". 

له‌دوای هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكانی حكومه‌تی عێراقی له‌سه‌ر هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ وڵاتانی ئیمارات و ئوردن گه‌شته‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكردۆته‌وه‌. 

به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان له‌ 29ی ئه‌یلولی ساڵی رابردوو، حكومه‌تی عێراق بڕیاری داخستنی گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ركرد. 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە