کەرکوک: گرێیەکى 16 كیلۆیى لەسکی نەخۆشێکدا دەردەهێنرێت

هەواڵ / کوردستان :: 16/04/2018‌ :: 1319‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جەباری
لە نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک گرێیەک لە سکی نەخۆشێکدا دەردەهێنن کە کێشی 16 کیلۆگرامە، پزیشکەکەشى دەڵێت "تەندروستی جێگیرە".


دکتۆر لوئەی شەهاب، پزیشکی گشتی و سەرپەرشتیاری نەشتەرگەرییەکە ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 16ى نیسانى 2018 بە دواڕۆژی وت، نەخۆشێکم بەناوی ( ف.ن.م) تەمەن 75 ساڵ توشی هەڵاوسانی سک ببو و بۆ ماوەی چەند مانگێکیش بەشێوەیەکی زۆر دەڕشایەوە و دوای پشکنین دەرکەوت گرێیەکی گەورە لەسکیدایە و پێویست بە نەشتەرگەری دەکات.

وتیشی، دوای پێکهێنانی تیمێکی تایبەتمەند به‌ نەشتەرگەری کردنەوەی سکی لە نەخۆشخانەی ئازادی بۆ کرا و گرێکە لەلای چەپی هەڵگیرا کە کێشی 16 کیلۆغرام بو.

ئه‌و پزیشكه‌ ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، له‌ئێستادا ته‌ندروستى جێگیره‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە