وه‌زاره‌تى دارایى بڕیارى زیادكردنى مووچه‌ى توێژێكى ده‌ركرد

هەواڵ / ئابوری :: 15/04/2018‌ :: 13135‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار
به‌رپرسى پلاندانانى له‌وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم ئاشكراى ده‌كات، ئه‌مڕۆ به‌ڕه‌سمى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامانى زیاد كرد.


ئارام حاته‌م، به‌ڕێوه‌به‌رى پلاندانانى وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم، به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "وه‌ك وه‌زاره‌تى كارو كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌ڕه‌سمى داوامان له‌ وه‌زاره‌تى دارایى كرد، كه‌ مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان وه‌ك خۆى لێبكرێته‌وه‌ واته‌ مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامانى فه‌رمانبه‌ر بكرێته‌ 100 هه‌زارو ئه‌وانه‌شى فه‌رمانبه‌ر نین مووچه‌كانیان بكرێته‌ 150 هه‌زار دینار".

وتیشى "دواى هه‌وڵێكی زۆر، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 15ى نیسانى 2018، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى هه‌رێم بڕیاریدا مووچه‌ى ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ بۆ 120 هه‌زار دینار زیاد بكات، كه‌ فه‌رمانبه‌ر نین، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى فه‌رمانبه‌ر و له‌ئێستادا بڕى 90 هه‌زار دینار هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كیان بۆ زیاد ناكرێت به‌وپێشه‌ى ئه‌وانه‌ فه‌رمانبه‌رن و مووچه‌ى تریان هه‌یه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى كار، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد له‌و مانگه‌وه‌ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ به‌پێێ بڕیاره‌ نوێیه‌كه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

له‌ 28ى ئازارى 2018، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت له‌كاتى كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى پاشكه‌وت راگه‌یاند، ئه‌و مووچه‌خۆرانه‌ى كه‌ مووچه‌كانیان له‌ 400 هه‌زار دینار كه‌متره‌، ئه‌وا پاشكه‌وت له‌ مووچه‌كانیاندا ناكرێت، به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ بۆ كه‌مئه‌ندامان جێه‌به‌جێنه‌كرا.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە