واشنتۆن مەرجی گفتوگۆكردن لەگەڵ سوریادا رادەگەیەنێت

هەواڵ / جیهان :: 15/04/2018‌ :: 376‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
 وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، ئەمریكا دەستدەكات بە گفتوگۆ و دانوستان گەر حكومەتی سوریا ئەو چەكە كیمییانەی لە دەستیدایە ئاشكرای بكات.


لە چاوپێكەوتنێكیدا لە كەناڵی فۆكس هێزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، گەر ئەم مەرجە جێبەجێبكرێت ئەمریكا دەگەڕێتەوە بۆ دانوستانەكانی جنێڤ.

سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە 14ی نیسان ئەمریكا، بریتانیا و فرەنسا چەند موشەكێكیان بە ژمارەیەك پێگەی سەربازییەوە لە سوریانا وەك كاردانەوەیەك بۆ هێرشە كیمیاییەكەی حكومەتی سوریا بۆ سەر شاری دوما لە هەفتەی ڕابردوودا.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure