پەرلەمانی ڕوسیا شوێنی ئەسەد ئاشكرادەكات

هەواڵ / جیهان :: 16/04/2018‌ :: 185‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
سێرجی جیلیزنیاك ئەندامی لیژنەی دومای ڕوسیا بۆ كاروباری دەرەوە ڕۆژی یەكشەممە 15ی نیسانی 2018 ڕایگەیاند، بەشار ئەسەد سەرۆكی سوریا وڵاتەكەی بەجێنەهێشتووە و لە دیمەشق ماوەتەوە.

 
سەرچاوە هەواڵییەكانی روسیا ڕایانگەیاندووە كە ئەسەد لەگەڵ وەفدێکی پەرلەمانی ڕوسیادا کۆبوەتەوە و ئەسەد پێزانینی خۆی بۆ هاوكارییە سەربازییەكانی ڕوسیا دەربڕیوە و ئاماژەی بە بەهێزی و جیاوازی چەكە ڕوسییەكان داوە.

 

ئەسەد ئاماژەی بەوە داوە كە هێرشەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان، بریتانیا و فرەنسا بۆ سەر وڵاتەكەی كارێكی دوژمنكارانەیە.

 

ئاماژەشیان بەوەكردووە،  ئەسەد بانگهێشتنامەیەكی بۆ سەردانكردنی ناوچەی خانتی مانسییسك لە سیبریا قبوڵكردووە بەڵام هێشتا كاتی سەردانەكەی دیار نییە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure