لوتكەی وڵاتانی عەرەب دەست بەكارەكانی دەكات

هەواڵ / جیهان :: 15/04/2018‌ :: 161‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی نیسان، ڕێبەران و نوێنەرانی 14 وڵاتی عەرەبی، بۆ بەشداری لە 29 یەمین دانیشتنی وڵاتانی عەرەبی لە شاری زەهران لە رۆژهەڵاتی سعودیە، گەشتنە ئەو وڵاتە.

حەوت بابەتی سەرەكی ئەم دانیشتنانە تەوەری لوتكەكەیە، بارودۆخی سوریا، یەمەن، لیبیا، فەلەستین، تیرۆریزم، كێشەكانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و گرنگتر لە هەمووی ئێران و دەستڕۆشتوویی تارانە لە ناوچەكە.

ئەمە چوارەم جارە لوتكەی وڵاتانی عەرەبی لە سعودیە بەڕێوەدەچێـت، كۆبوونەوەكانی دیكە لەو وڵاتە لە ساڵانی 1976 و 2007 لە ریاز و كۆبوونەوەیەكی ئابوریش لە ساڵی 2013 لە ریاز بەڕێوەچووە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure