ناتانیاهۆ: بەهۆی ئێرانەوە سوریا لەمەترسیدایە

هەواڵ / جیهان :: 15/04/2018‌ :: 421‌ جار بینراوە
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل

دواڕۆژ
سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریی توند دەداتە حكومەتی سوریا بەهۆی بوونی سەربازی و پێگەی بەهێزی ئێران لە وڵاته‌كه‌یدا.


بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "بەشار ئەسەد دەبێت بزانێت، هەوڵەكانی بۆ بەدەستهێنان و بەكاربردنی چەكی كیمیایی و كوشتنی بە كۆمەڵ و هێشتنەوەی ئێران لەو وڵاتە، هەڕەشە و مەترسی جیدیی دەبن بۆ سەر سوریا".

ناتانیاهۆ پشتیوانی خۆشی بۆ هێرشه‌كه‌ی وڵاتانی ئەمریكا، فڕەنسا و بریتانیا بۆ سه‌ر سوریا دەربڕی.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، تەلئەبیب تا كۆتایی پاڵشپتی لەو بڕیارەی دۆناڵ ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و هاوپەیمانانی دەكات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure