له‌ 10 پارێزگاى ئێران به‌فر ده‌بارێت

هەواڵ / جیهان :: 14/04/2018‌ :: 2944‌ جار بینراوە

دوارۆژ
به‌رێوه‌به‌ری كه‌شناسی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ی نیسان، له‌ 10 پارێزگای وڵاتی ئێران به‌فربارین ده‌ستیپیكردوه‌ و تا رۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.


ئه‌حه‌د وه‌زیفه‌، به‌رێه‌وه‌به‌ری كه‌شناسی ئێران به‌ئاژانسى هه‌واڵى ئێرانى رایگه‌یاندووە "ئه‌و شه‌پۆلى به‌فربارینه‌ شاخه‌كانی ئه‌لبۆرز و پارێزگاكانی تاران، ئه‌رده‌بیل، زه‌نجان، قه‌زوێن، رشت، مازه‌نده‌ران، سمنان، خۆراسان و گوڵستانى گرتووه‌ته‌وه‌ کە له‌ رۆژی هه‌ینییه‌وه‌ ڕووی له‌ ئێران كردووه‌و تا رۆژانی یه‌كشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ درێژه‌ی ده‌بێت.

وه‌زیفه‌ ده‌ڵێت "له‌ باشوور و رۆژئاوا (رۆژهه‌ڵاتی كوردستان) ئێرانیش بارینی باران و ته‌رزه‌ به‌ توندی ده‌ستیپیكردوه‌و تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure