هێڵى فرۆكه‌وانى میسر گه‌شته‌كانى بۆ كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 14/04/2018‌ :: 220‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
هێڵی فڕۆكەوانی میسری گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەستپێدەكاتەوە، گه‌شته‌كانیش هه‌فته‌ى سێ گه‌شت ده‌بێت.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا هێڵى فڕۆكه‌وانى میسر رۆژى هه‌ینى رایگه‌یاندوه‌، لە سەرەتادا هەفتانە سێ گەشت لە نێوان قاهیرە و هەولێر ، لە رۆژانی دووشەممە و سێشەممە و هەینیدا ئەنجام دەدرێن، چاوەڕوانیش دەكرێت لە مانگی ئەیلوولدا، گه‌شته‌كان  بۆ چوار گەشت زیاد بكرێت.

دواى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم له‌ 25ى ئه‌یلولى رابردوو و وه‌ستاندنى گه‌شته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى فڕۆكه‌وانى عێراق، به‌ڵام له‌ مانگى رابردوو دواى رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق  به‌رێوه‌بردنى فڕۆكه‌خانه‌كان به‌هاوبه‌شى گه‌شته‌كان ده‌ستیپێكرده‌وه‌.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە