له‌سلێمانى بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكرد

هەواڵ / کوردستان :: 14/04/2018‌ :: 3827‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر کەمال
ئه‌گه‌رچی به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بێت له‌دواى كاتژمێر 12:00ی ئه‌مشه‌وی شه‌ممه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌ستپێبكات، به‌ڵام له‌ناو شاری سلێمانی بانگه‌شه‌ی چه‌ند حزبێت له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ستپێكردووه‌.

په‌یامنێرمان له‌ناو سلێمانییه‌وه‌ رایگه‌یاند له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆوه‌ زۆربه‌ى شه‌قامه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ناو سلێمانی به‌ ئاڵای حزبه‌كان ته‌نراوه‌، به‌تایبه‌ت هه‌ردوو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی.

په‌یامنێرانمان له‌پارێزگاى دهۆك و هه‌ولێریشه‌وه‌ رایانگه‌یاند حزبه‌كان به‌تایبه‌ت پارتی له‌و دوو پارێزگایه‌ ده‌ستیان به‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كردووه‌.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 14ى نیسانى 2018 لیژنه‌ى ئه‌منى سلێمانى به‌ ئاماده‌بوونى به‌رپرسى ئۆفیسى سلێمانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان كۆبونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌ت به‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامدا.

دوای كۆبوونەوەكە لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "سەرجەم فەرمانگە حکومییەکان بێلایەن دەبن و پشتگیری ھیچ لایەنێک ناکەن و پشتیوانی لە کەشێکی ئارام دەکەن و تەنھا پابەنددەبن بە رێنماییەکانی لیژنەی ئەمنی".

هاوكات هه‌ر ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پۆلیس و ئاسایشی هه‌ولێر رایانگه‌یاند  ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه‌ بۆ به‌ڕێوه‌چوونی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ڵێن "هه‌ركه‌سێك سه‌رپێچی رێنماییه‌كانی لیژنه‌ی ئه‌منی بكات ده‌ستگیرده‌كرێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure