كارەبای سلێمانی ھۆشداری به‌ كاندید و قه‌واره‌كان دەدات

هەواڵ / کوردستان :: 15/04/2018‌ :: 404‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد
بەڕێوەبەرایەتی کاره‌بای سلێمانی هۆشداری دەداتە کاندید و قەوارە سیاسییەکان له‌ زیان گه‌یاندن به‌ ستونەکانی کارەبا له‌میانه‌ى هه‌ڵمه‌ته‌كانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا.


سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 15ى نیسانى 2018 بە دواڕۆژی وت "بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ھەموو کاندیدەکان ئاگاداردەکاتەوە كه‌ پێویستە ئاگاداری ستونەکانی کارەبا بن لەکاتی بانگەشەکردندا".

وتیشی "ره‌نگه‌ نەتوانین رێگری تەواو بکەین لە ھەڵنەواسینی ریكلام لە ستونەکانی کارەبا، بەڵام داواکارین ھیچ ریکلامیک بەشێوەی لەحیم نەنرێت بە ستونەکانەوە یان قەبارەیان ھێندە گەورە بێت کە زیان بە ستونەکان بگەیەنێت و بشکێن".

سیروان ئاماژەی بەوەشدا، ھەر زیانێک بەستونەکان بگات لە رێگەی دادگاوە داوای یاسایی تۆماردەکەن.

ئه‌مڕۆ له‌ شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بانگەشە بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى پەرلەمانی عێراق دەستیپێكرد و بۆ ماوەی ٢٥ رۆژ بەردەوام دەبێت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure