ئەرێ بەڕاستی لە گەڵ بە جیهانناساندنی دۆسیەی ئەنفالن؟

هەواڵ / چاوی تۆ :: 14/04/2018‌ :: 271‌ جار بینراوە

عەلی مەحمود محەمەد

لەم رۆژانە  پەرلەمانتارێك داوای لیستی ئەنفالچیەكانی لێمكرد بۆئەوەی بە دوای ناوی باوكی نەیارێكی سیاسيی حیزبەكەی بگەڕێت، كەچی بیرۆی دادگای باڵای تاوانەكان چەند مەترێك لەو پەرلەمانەوە دوورە كە تیایەتی، پاش ئەو هەموو وەعد و بەڵێنەی لە بانگەشەی هەڵبژاردن دای كە كار بۆ دۆسیەی ئەنفال بكات, تا ئێستا زیندەوەرێكیان نەچووونە سكاڵا لەسەر حكومەتی كوردستان تۆمار بكەن كە بڕیارەكانی دادگا جێبەجێ ناكات، كەچی بە بەرپرسێكی پارتەكەیم وت: فڵان كەس تاوانبارە و لاتانە. وتی: 27 ساڵ زۆر نییە لە بیری بكەین؟.

ئەمە هەڵوێستی حیزبەكانە لە تاوانباران, كاتێك لە ریزی نەیارانیدا دەبێت ئەوە تاوانبارە, كاتێك دێتە ریزی خۆیەوە بە ئاوی زمزمی حیزب شۆردراوەتەوە. لاتان سەیر نەبێت قەڵەمە كۆنەكانی بەعس و برقیەنووسەكانی پیرۆزباییەكان بۆ سەدام لە بەرامبەر تاوانەكانی ئەنفال و هەڵەبجە، ئێستا زۆر دڕن.

تا هەنووكە هەوڵ زۆر دراوە لە دەرەوە، بە تایبەت لە لایەن چالاكوانانەوە  بۆ بەجینۆسایدناساندنی دۆسیەكە, وەلێ مخابن تا هەنووكە  هیچ ئەو هەوڵانە نەبوونە هەوڵێك بۆ دانپێنانی حكومەتەكان, ئەمەش بە دوو رێگا دەبێت, یەكەمیان لە رێگای دەركردنی بڕیار لە حكومەتی وڵاتانەوە بۆ سزادان لە ئینكاركردنی جینۆسایدی كورد وەك ئەوەی بۆ هۆلۆكۆست كراوە, یاخود لە رێگای دادگایی تاوانبارانەوە دەكرێت، ئەمەیان بۆ كورد سانایە ئەگەر بێنە ژێرباریەوە, بەهۆی ئەوەی زەمەنی ئەنجامدانی تاوانەكە 30 ساڵە و هێشتا زۆر لە بكەرەكانی زیندوون و بەشێكیان لە هاندەرانن, لە رێگای بەدادگاگەیاندنی تۆمەتبارانەوە ئەم هەوڵە دەگاتە ئەنجام, كە ژمارەیەك لەو تۆمەتبارانە لە وڵاتانی دەرەوە دەژێن. هەنگاوی یەكەم بۆ بەدادگاگەیاندنی ئەمانە، ثيَدانی ناوەكانیانە بە پۆلیسی ئینتەرپۆل, كە پێش 11ساڵ لەمەوپێش خۆیان داوایان كردووە بە فەرمی ناوەكانیان بۆ بنێردرێت, هاوكات پێش دووساڵ لەمەوبةر ئەنجومەنی دادوەری لەبەردەم كەناڵەكانی راگەیاندن وتیان ناوەكان دەنێرن بۆ پۆلیسی ئینتەرپول, وەلێ  نەكرا دواتر, تەنانەت كار گەیشتۆتە ئەوەی هەرچەندە حكومەتی هەرێمی كوردستان زۆر شانازيی بە دۆسیەكانی دادگای باڵای تاوانەكانەوە دەكا و جارجارە بە دەستكەوتی خۆی دەزانێت, كەچی هیچ رێزێك لە بڕیارەكانی ناگرێت و تا هەنووكە ئەنجومەنی دادوەريی پێیوایە  ئەو تۆمەتبارانە، كە ژمارەیان 423 كەسە و تەنها لە بەغدا تۆمەتبارن، لە كوردستان هاووڵاتيی ئاسايین.

من بە ئەزموونی خۆم پێموایە دروشمی بەجیهانناساندن و شتی لەم بابەتە كە جارجار لە بۆنەكاندا حكومەت و حیزبەكان بەرزی دەكەنەوە، درۆیەكی پوچ و بێ مانایە, ئەو هەنگاوە تەنها لە رێگای دادگایی تۆمەتبارانەوە دەبێت كە بەشێكیان ناسنامەی بیانیيان هەیە, بؤ نموونە ئەگەر یەكێك لە وڵاتانی ئەوروپا دادگایی تۆمەتبارێك بكات و سزای بدات بە ئەنجامدانی تاوانی جینۆساید، ئەوە ئەنجامەكەی دەبێتە بڕیاری هەر 27 وڵاتەكەی یەكێتی ئەوروپا, چونكە بڕیارەكە وەزارەتی داد دەیدات كە بەشێكە لە دەزگای حكومەت, ئەوەش بڕیاری حكومەتە, بە گواستنەوەی دۆسیەكە بۆ یەكێتی ئەوروپا دەبێتة بڕیاری هەموو حكومەتەكانی یەكێتی ئەوروپا، شانس لە دادگاییكردنی تۆمەتبارانی ناسنامەی عێراقی، زۆر زیاترە لە فرانس ڤان ئانرات-ى بازرگانی چەكی كیمیاوی هۆڵەندی كە بە 16,5 ساڵ حوكم درا و تاوانباركرا بە هاوبەشی لە تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی, چونكە ئەوان راستەوخۆ بەشدارن لە  تاوانەكە و هەڵاتووی دادگان لە وڵاتی خۆیان, شایەد و سكاڵاكەر و بەڵگە زیاترە لە سەریان .



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure