نرخی دراوە جیهانییەکان لەبازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا

هەواڵ / ئابوری :: 14/04/2018‌ :: 209‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
پێشنیوەڕۆی شەممە 14ی نیسانى 2018، لەكاتى كردنەوەی بازاڕەكانی دراودا نرخی دۆلار نزمبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى  100 دۆلار بە 121 هەزار دینار مامەڵەی پێوەكرا.

جواد سوبحان، له‌ كۆمپانیای (شەبەکە نەقدیە) له‌ بازاڕى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانی به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند "ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر دینار نزمبوونەوەی به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار بە 121هەزار دینار فرۆشرا، لە کاتێکدا دوێنێ بە 121 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەکرا". 

بەگشتی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی دراوەكان بەمشێوەیەیە:
100 دۆلار به‌ 121 هه‌زار دینار.
100 یۆرۆ به‌ 149 هه‌زار و 500 دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 171 هه‌زار و 500 دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 23 هەزار و 500 دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار و 250 دینار.

دوێنێش نرخى دراوه‌كان به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
100 دۆلار به‌ 121 هه‌زار و 350 دینار.
100 یۆرۆ به‌ 150 هه‌زار دینار.
100 پاوه‌ند به‌ 171 هه‌زار دینار.
100 هه‌زار تمه‌نى ئێرانى به‌ 23 هەزار 500 دینار.
100 لیره‌ى توركى به‌ 30 هه‌زار250 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure