تورکیا هەڵوێستی خۆی دەربارەی هێرشەکەی سەر سوریا راگەیاند

هەواڵ / جیهان :: 14/04/2018‌ :: 1794‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 14ی نیسانی 2018 وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەیەکەم کاردانەوەیدا بەرامبەر هێرشە سێ قۆڵییەکەی ئەمریکا، بڕیتانیا و فڕەنسا بۆسەر سوریا پشتیوانی خۆی دەربڕی.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەو ئۆپراسیۆنەی بۆ سەر سوریا ئەنجامدراوە کاردانەوەیەکە لەجێگەی خۆیدا دژ بە ڕژێمی سوریا.

وەزارەتەکە رایگەیاندوە "گورزە سەربازییەکە رەنگدانەوەی ویژدانی هەموو مرۆڤایەتییە بەرامبەر هێرشەکەی سەر شاری دوما".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ 14ی نیسانی 2018 هەرسێ وڵاتی ئەمریکا، بریتانیا و فرەنسا بە موشەک هێرشیانکردەسەر پارێزگاکانی دیمەشق و حمس لە سوریا.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure