دەربارەی هێرشکردنەسەر سوریا نەتەوەیەکگرتووەکان هاتەدەنگ

هەواڵ / جیهان :: 14/04/2018‌ :: 419‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
ئەمڕۆ 14ی نیسانی 2018 ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان رایگەیاند، پێویستە سەرجەم دەوڵەتان دان بەخۆیاندا بگرن و دووربکەونەوە لەزیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخی سوریا.


وتیشی "داوا لە دەوڵەتە ئەندامەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەم دان بەخۆیاندا بگرن لەم دۆخە مەترسیدارەدا و دوورکەونەوە لەهەر کارێک کە دۆخی سوریا ئاڵۆزتر بکات و مەینەتییەکانی گەلی سوریاش زیاتر بکات".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەر سێ وڵاتی ئەمریکا، بریتانیا و فرەنسا بە موشەک هێرشیانکردەسەر سوریا و بنکە و پێگە سەربازییەکانی سوریایان لە دیمەشق و حمس بۆردومانکرد.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure