ئەمریکا و بریتانیا و فرەنسا سوریایان بۆردومانکرد

هەواڵ / جیهان :: 14/04/2018‌ :: 749‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ 14ی نیسانی 2018  سوپای  هەرسێ وڵاتی ئەمریکا، بریتانیا و فرەنسا بۆردومانی سوریایان کرد.


سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌كانی سوریا به‌ ئاژانسی سپوتینكی روسییان راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا بۆردومانی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی نزیك دیمەشق و بنكه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی زانستی نزیك پایته‌ختى كردووه‌ و سیستمه‌ به‌رگریه‌ ئاسمانیه‌كانی سوریاش وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه‌".

ئه‌و هێرشانه‌ كه‌ تیایدا فڕۆكه‌ى سه‌ربازى و موشه‌كى دوورهاوێژ به‌كارهاتووه‌ ئه‌مریكا و بریتانیا و فڕه‌نسا ئه‌نجامیانداوه‌ وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رانبه‌ر به‌كارهێنانى چه‌كى كیمیاویی له‌لایه‌ن رژێمى سوریاوه‌ دژ به‌ چه‌ند ئامانجێكى ناوخۆیی. 

له‌ باره‌ی هێرشه‌كه‌وه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ وتارێكدا وتى"كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر فه‌رمانمدا به‌ سوپای ئه‌مریكا بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێك بۆسه‌ر رژێمی سوریا، هێرشكه‌ به‌ هاوكاری فڕه‌نسا و بریتانیا ئه‌نجامدراو سوپاسی هه‌ردووكیان ده‌كه‌ین".

وتیشی "ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌سه‌د هێرشێكی نا مرۆڤانه‌ی كردە سه‌ر هاوڵاتییه‌ مه‌ده‌نییه‌كانی به‌ چه‌كی كیمیایی و ئێمه‌ش وه‌ڵاماندایه‌وه‌، شه‌ممه‌ی رابردووش ئه‌سه‌د جارێكیتر چه‌كی پێشكه‌تووتری كیمیای به‌كارهێنا بۆ كوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی شاری دۆمای نزیك دیمه‌شق و ده‌یان هاوڵاتی بێتاوانی كوشت، ئه‌مانه‌ كرده‌وه‌ى پیاو نییه‌، به‌ڵكو كرده‌وه‌ دڕنده‌یه‌كی بكوژه‌".

له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌شدا سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌روه‌ی روسیا رایگه‌یاند"ئه‌م هێرشه‌ بۆ سه‌ر سوریا له‌ كاتێكدابووه‌ كه‌ ده‌رفه‌تێكی گونجاو بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی له‌ سوریا هه‌بوو".
 هاكات ئه‌نتۆڵی ئه‌نته‌نۆڤ  باڵیۆزى روسیا له‌ ئه‌مریكا دوای ده‌ستپێكردنی بۆردومانه‌كان رایگه‌یاند" ئه‌مریكا و فڕه‌نسا و بریتانیا له‌م هێرشه‌ بۆ سه‌ر سوریا به‌رپرسن و ئه‌م هێرشه‌ بێ وه‌ڵامدانه‌وه‌ تێناپه‌ڕێت".

هاوكات وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران  هێرشی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانەكانی بۆ سه‌ر سووریا ئیدانه‌كرد.
وه‌رگیرانی: كامه‌ران ئه‌حمه‌د 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure