نوێنه‌رى ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێت ئۆپۆزسیۆن قڕبكات

هەواڵ / جیهان :: 13/04/2018‌ :: 436‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ:
نوێنه‌رى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێت ئۆپۆزسیۆنى سوريا قڕبكات.


له‌ په‌راوێزى به‌شداریكردنى لە كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تی كه‌ له‌ كاتژمێر 5:00ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 13ى نیسان، به‌كاتى هه‌ولێر له‌ نیویۆرك ده‌ستى پێكرد له‌باره‌ى دۆخى سوریاوه‌ نیكى هالى، نوێنه‌رى ئه‌مریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان قسه‌ى بۆ راگه‌یاندنه‌كان كرد و وتى "رژێمه‌كه‌ى به‌شار ئه‌سه‌د ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌مى ئۆپۆزسیۆنى سوریا قڕبكات".

وتیشى "حكومه‌تى سوریا چه‌كى كیمیایی به‌كارهێناوه‌ له‌ شه‌ڕ و بۆردومانه‌كاندا لە وڵاتەکەی".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure