وەزارەتی دەرەوەی روسیا: ئەو ئەنجامانەی لە عێراق دەیبینین بەرهەمی سیاسەتەکانی ئەمریکایە

هەواڵ / جیهان :: 13/04/2018‌ :: 172‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ
وەزارەتی دەرەوەی روسیا رەخنەی توندی لە هەڵوێستەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل گرت و رایگەیاند، ئاسایش و ئارامی سوریایان شێواندوە.


ماریا زاخارۆڤا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند "دۆناڵد ترەمپ جەنگێکی راگەیاندنی بۆ چەواشەکاری بەرپاکردوە" و رەخنەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل گرت بۆ سەر سوریا.
زاخارۆڤا سەبارەت بە هەرەشەکانی ئەمریکا و چەند هاوپەیمانێکی بۆ هێرشکردنە سەر سوریا وتيشى"هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز دژی سوریا پێشێلکردنی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتوەکانە".
زاخارۆڤا ئاماژەی بۆ ئەوە شکرد، ئەمریکا چەکی کیمیایی دەکاتە بیانوو بۆ هێرشکردنە سەر سوریا و نمونەی عێراقی هێنایەوە کە بەبیانوی بونی چەکی کیمیایی داگیری کرد و وتی " ئەو ئەنجامەی ئێستا لە عێراق دەیبینین بەرهەمی سیاسەتەکانی ئەمریکایە".
سەبارەت بە هێرشە کیمیاییەکی سەر شاری دوما، زاخارۆڤا رایگەیاند "ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە ساختەن".
وتیشی "چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا چەکی کیمیاییان دژ بە هێزەکانی حکومەتی سوریا بەکارهێناوە، بەهۆیەوە ژمارەیەکی زۆر هاوڵاتی مەدەنیی کوژراون".
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد   



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure