نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جێگرێكی نوێی بۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی له‌عێراق دیاریكرد

هەواڵ / عێراق :: 14/04/2018‌ :: 175‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگتووه‌كان بۆ هاوكاری عێراق، (یۆنامی) دانانی مارتا رویدس-ی وه‌ك جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تیان له‌ عێراق راگه‌یاند. 

دوێنێ هه‌ینی 13ی نیسانی 2018، یۆنامی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان مارتا رویدس-ی وه‌ك جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی یۆنامی دیاریكردووه‌. 

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ رویدس به‌هه‌مانشێوه‌ ئه‌ركی ڕێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخه‌ری كاروباری مرۆیی و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ پڕۆگرامی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق وه‌رده‌گرێت. 

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو كه‌ ناوبراو ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ بۆ لیز گراندی كه‌ له‌ ساڵی 2014 وه‌ له‌ عێراق وه‌ك  جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان كاریكردووه‌. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure