"جه‌نگى جیهانى سێیه‌م رۆژبه‌ڕۆژ نزیكتر ده‌بێته‌وه‌"

هەواڵ / جیهان :: 13/04/2018‌ :: 2428‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
رۆژنامه‌ی ئیندپێنده‌نتی بریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ ساڵی 2017 وه‌ ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته‌ ده‌ست، جیهان به‌ره‌و جه‌نگی ئه‌تۆمی ده‌چێت و جه‌نگی جیهانی سێیه‌م رۆژبه‌ڕۆژ نزیكتر ده‌بێته‌وه‌. 

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی كتێبی (ئاگر و توڕه‌یی) كه‌ زۆر شتی له‌سه‌ر تره‌مپ ئاشكراكردووه‌. ده‌ركه‌وتووه‌ خه‌ڵكی بڕوایانوایه‌، هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی سێهه‌م ته‌نها په‌یوه‌ندی به‌كاته‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر نا هه‌ر رووده‌دات. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی جیهانی سێهه‌م له‌ نێوان به‌ره‌ی ئه‌مریكا و روسیا ده‌بێت، چونكه‌ ئه‌و دوو وڵاته‌ زلهێزه‌ نزیكه‌ی له‌ 90%ی موشه‌كی ئه‌تۆمیان هه‌یه‌.

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و جه‌نگه‌ زۆر وێرانكه‌ر ده‌بێت و هه‌ندێك وڵات به‌هۆیه‌وه‌ به‌ ته‌واوی له‌ ناوده‌چن و بوونیان نامێنێت. 

وەرگێڕانی: محەمەد نەجمەدین
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure