"پێویستە پارتی و یەکێتی بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردن بکەن"

هەواڵ / کوردستانی :: 13/04/2018‌ :: 1782‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی
ئەندامێکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ ئەوەی یەکێتی و پارتی بتواننن دەستکەوتەکانیان بپارێزن، پێویستە لە هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان بەیەک لیست بەشداریبکەن و بەرەیەکی تایبەت دروستبکەن.

 

جەمال مورتکە، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند "یەکێتی و پارتی خەبات و ماندووبوونی زۆریان کێشاوە بۆ بەدیهێنانی ئەم دەستکەوتانە، بۆیە دەبێت بەیەکەوە ئەو دەستکەوتانە بپارێزن و رێگەنەدەن ئەزموونەکە لەباربچێت".

 

وتیشی" باشترین بڕیار بۆ پاراستنی کوردستان و ئاسایشی نیشتیمانی لە کوردستان ئەوەیە یەکێتی و پارتی بەیەک لیست بەشداری هەڵبژاردنەکانی هەرێم بکەن و بەرەیەکی تایبەت دروستبکەن بۆئەوەی حکومەت بە ئاسانی لەکەدار نەبێت و پێویستە کوردستان لە دەستی ئەو دوو هێزە بێت".

 

رونیشکردەوە، لەبەر ئەوەی یەکێتی و پارتی پێگەی سەربازی و جەماوەرییان هەیە، باشترە بەیەکەوەبن و کوردستان بپارێزن.

 

جەمال مورتەکە دەشڵێت "بۆ ئەوەی یەکێتی و پارتی بە حیزبی سەرەکی بمێننەوە، دەبێت بە خۆیاندا بچنەوە بۆ ئەوەی هەر بە گەورەیی و کاریگەری بمێننەوە، پێویستە ژورێکی عەمەلیاتیش بەیەکەوە دروست بکەن".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure