کۆمپانیاى گۆڵف كیستون قازانجه‌كانى ساڵى رابردووی لە کوردستان ئاشكرا ده‌كات

هەواڵ / ئابوری :: 12/04/2018‌ :: 456‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى گۆڵف کیستۆن، کە لە کێڵگەی شێخان لە هەرێمی کوردستان  كارده‌كات، ئاشكرایده‌كات، لەسه‌ره‌تاى ده‌ستبه‌كاربوونى له‌ هەرێمی کوردستان، بۆ یەکەمجار قازانجی کردووە".


له‌ راگەیه‌نراوێكدا کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن رایگه‌یاندووه‌ "کۆمپانیاكه‌یان ساڵی رابردوو (2017) بڕى 14 ملیۆن دۆلار قازانجی کردووە".

کیستۆن، رونیكردۆته‌وه‌، تێكڕای بەرهەمهێنانی نەوتی کۆمپانیاکە لە کێڵگەی شێخان 35 هەزار و 300 بەرمیله‌ له‌ رۆژێكدا، به‌ڵام لە مانگی ئابی 2017 بەرهەمهێنانی نەوت لە شێخان گەیشتۆتە 40 هەزار بەرمیلی رۆژانە.

جۆن فێرێر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گۆڵف کێستۆن دەڵێت "دوای ئەوەی وەبەرهێنانەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، دڵنیابوون کە دەتوانن ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگەی شێخان بەرز بکەنەوە بۆ 55 هەزار بەرمیل رۆژانە".

لە مانگی یەکی ئەمساڵدا کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن رێككه‌وتنێكى لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر چۆنێتی فرۆشتنی نەوتی کێڵگەی شێخان واژۆكرد.

کۆمپانیای گۆڵف کیستۆن لە ساڵی 2007ـەوە  هاوتۆته‌ هه‌رێمى كوردستان بۆ وه‌به‌رهێنان له‌کەرتی نەوت.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure