نرخى دۆلار به‌كاتى داخستن، دابەزی

هەواڵ / ئابوری :: 12/04/2018‌ :: 4931‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 12ى نیسانی 2018، له‌کاتی داخستنى بازاڕەکانی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار   و 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌راورد به‌ نرخى کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ دابه‌زینى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار 100 دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.350 دینار فرۆشرا.

سه‌باره‌ت به‌ نرخى تمه‌ن به‌رامبه‌ر دۆلار وتى 100 دۆلار به‌ 524.000 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 121.350 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 121.100 دینار.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە