به‌های رۆبڵى ڕوسی داده‌به‌زێنێت

هەواڵ / ئابوری :: 12/04/2018‌ :: 489‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یران و ئاڵۆزی سوریا و زیادبوونی گه‌مارۆكانی سه‌ر ڕوسیا له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ و هه‌رەشه‌كانى ترەمپ به‌ وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازیى ئاسمانى لە سوریا، بەهای دراوی ئه‌و وڵاته‌ کە رۆبڵە داده‌به‌زێنێت.


سایتى دۆیچه‌ڤێله‌ی فارسی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ناكۆكی نێوان ڕوسیا و ئه‌مریكا له‌سه‌ر كێشه‌كانی سوریا، هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئەمریکا به‌  هێرشى سه‌رباڤى بۆ سه‌ر سوریا و سه‌پاندنى سزاى نوێ به‌سه‌ر روسیا، به‌های روبڵی روسی دابه‌زینێكی به‌رچاو به‌ خۆیه‌وه‌ ببینێت.

به‌ پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، رۆژی چوارشه‌ممه‌ 11ی نیسان، یه‌ك دۆلارى ئه‌مریكی به‌ 6477 روبڵ و  یه‌ك یۆرویش به‌ 8015 روبڵ، له‌ بازاڕه‌كاندا مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

دۆیچه‌ڤێله‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ ماوه‌ى دوو ساڵە به‌هاى دراوى رۆبڵ به‌ دۆلار و یۆرۆ بۆ ئه‌و ئاسته‌ دانه‌به‌زیوه‌.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure