ئه‌سه‌د له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی رۆژئاوا له‌ دژى سوریا هاته‌ده‌نگ

هەواڵ / جیهان :: 12/04/2018‌ :: 303‌ جار بینراوە

دواڕۆژ 
سه‌رۆكی سوریا ئاشكرایده‌كات، هه‌ر جوڵه‌یه‌كی چاوه‌ڕوانكراو له‌لایه‌نی ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ى، ده‌بێته‌هۆی زیاتر ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه‌. 

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمی رژێمی سوریا "سانا"، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا له‌میانی پێشوازیكردن له‌ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی، راوێژكاری باڵای رابه‌ری گشتی ئێران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12ی نیسان رایگه‌یاند، "له‌گه‌ڵ هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك كه‌ له‌واقعدا به‌ده‌ستده‌هێنرێت، هه‌ندێك وڵاتی رۆژئاوا ده‌نگ به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ و هه‌وڵه‌كانی توندده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی رووداوه‌كان بگۆڕێن". 

ئه‌سه‌د وتيشى "ئه‌و ده‌نگانه‌ و هه‌ر هه‌وڵێكی چاوه‌ڕوانكراو نابێته‌هۆی هیچ شتێك جگه‌ له‌ زیادكردنی ناسه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا و دروستكردنی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە