عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین سزای لەسێدارەدانی تیادا جێبەجێدەکرێت

هەواڵ / عێراق :: 12/04/2018‌ :: 183‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ ئاشكرایده‌كات، له‌ 84%ی سزای له‌سێداره‌دان له‌ جیهاندا له‌ چین، ئێران، سعودیه‌، عێراق و پاكستاندا ئه‌نجامده‌درێت و ده‌شڵێت "له‌ ساڵی 2017دا 1000 زیندانی له‌ جیهاندا له‌سێداره‌ دراون". 


ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به‌ ئه‌منیستی ئینته‌رناشناڵ له‌ ڕاپۆرتێكی ساڵانه‌یدا كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 12 ی نیسان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، نیگه‌رانی خۆی له‌ به‌رده‌وامی سزای له‌سێداره‌دان له‌ هه‌ندێك وڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ كه‌ به‌راورد به‌ساڵانی دیكه‌ ئه‌نجامدانی له‌سێداره‌دان له‌ جیهاندا كه‌میكردووه‌. 

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2017دا به‌لای كه‌مه‌وه‌ 993 كه‌س له‌ 23 وڵاتی جیادا له‌سێداره‌دراون، ئه‌مه‌ له‌ كاتێدایه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2016دا 1032 كه‌س له‌ سێداره‌ دراون. 

به‌پێی راپۆرته‌كه‌،  چین، ئێران، سعودیه‌، عێراق و پاکستان له‌ ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانەن كه‌ سزای له‌سێداره‌دانیان تێدا تۆمارده‌كرێت له‌ جیهاندا، ئاشكراشیكراوه‌ كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ 84 لەسەدی حاڵه‌ته‌كانی له‌سێداره‌دان له‌ جیهاندا تیایاندا جێبەجێکراوە. 

وه‌رگێڕانی: محه‌مه‌د نه‌جمه‌دین



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure