"لە سلێمانی ماڵی رۆژنامەنووسێك بەردباران دەكرێت"

هەواڵ / کوردستانی :: 12/04/2018‌ :: 3329‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ، رێژنە عەلی
لە گەڕەكێكی شاری سلێمانی ماڵی رۆژنامەنووسێك بەردباران كراوە و سەندیكای رۆژنامەنووسانیش بەدواداچوونی بۆ دەكات.

كاروان ئەنوەر، سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان بە دواڕۆژی راگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 12ی نیسانی 2018 دوو سكاڵایان بۆ هاتووە، یەكێكیان دوێنێ لە گەڕەكێكی سلێمانی ماڵی رۆژنامەنووسێك بەردباران كراوە، بەڵام تائێستا نازانن هۆكارەكەی چییە و دەبێت بەدواداچوونی بۆ بكەن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، سكاڵای دووەمیش ئەوەیە دوو رۆژنامەنووس شەڕە جنێویان كردووە و یەكێكیان سكاڵای تۆمار كردووە.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure