هه‌ڕه‌شه‌كانى ترامپ به‌هاى لیره‌ى توركى بۆ ئاستى پێوانه‌یی داده‌به‌زێنێت

هەواڵ / ئابوری :: 11/04/2018‌ :: 1266‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا به‌ وه‌شاندى گورزى سه‌ربازى ئاسمانى له‌ سوریا، به‌هاى لیره‌ى توركى به‌رامبه‌ر دۆلار بۆ ئاستى پێوانه‌یى دابه‌زى و یه‌ك دۆلار به‌ 4.19 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ترامپ نوسیوه‌یه‌تى "مۆسكۆ به‌ڵێنیدا ئه‌و موشه‌كانه‌ى دژى سوریا بته‌قێنرێت ده‌یخاته‌ خواره‌وه‌، خۆت ئاماده‌كه‌ ئه‌ى روسیا بۆ موشه‌كه‌كانمان كه‌ دێت و ناگه‌ڕێته‌وه‌".

دواى ئه‌و تویته‌ى تره‌مپ، به‌هاى دۆلار به‌رمبه‌رى لیره‌ به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌ و به‌ربه‌ستى 4.19 لیره‌ى تێپه‌راند، یه‌ك یۆرۆش به‌ 5.18 لیره‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.

ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته‌ى به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر لیره‌ تۆمارى ده‌كات و له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌ به‌رێژه‌ى 9.2% به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر لیره‌ به‌رزبوه‌وه‌ته‌وه‌.

به‌پێى میدیاكانى توركیا جگه‌ له‌ لیره‌ بۆرسه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ به‌لێدوانه‌كانى ترامپ به‌رێژه‌ى 3% دابه‌زى له‌ چه‌ند چركه‌یه‌كدا پێنوێنى BIST 100  دابه‌زى بۆ 107 و 572 خاڵ.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure