پوتین بۆ ناتانیاهۆ: خۆت به‌ دووربگره‌ له‌ دروستكردنی ناسه‌قامگیری له‌ سوریا

هەواڵ / جیهان :: 11/04/2018‌ :: 253‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رۆكی روسیا هۆشداری ده‌داته‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل خۆی به‌دووربگرێت له‌ دروستكردنی ناسه‌قامگیری له‌ سوریا. 

میدیا روسییه‌كان بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ی نیسانی 2018، ڤلادمیر پوتین، سه‌رۆكی روسیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ئه‌نجامداوه‌. 

به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ راگه‌یاندنی ره‌سمی كریملین بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل ده‌ستپێشخه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی كردووه‌ و له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا بارودۆخی سوریا تاوتوێ كراوه‌ به‌تایبه‌ت ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مدواییانه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی (تی-4). 

ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ پوتین جه‌ختی له‌گرنگی ڕێزگرتن  له‌ سه‌روه‌ری سوریاكردووه‌ و داواشی له‌ ناتانیاهۆ كردووه‌ كه‌ ئیسڕائیل خۆی له‌ ئه‌نجامدانی هه‌ركارێك به‌دووربگرێت كه‌ ده‌بێته‌هۆی خراپتربوونی بارگرژییه‌كان و دروستكردنی هه‌ڕه‌شه‌ بۆ سه‌ر ئاسایشی سوریا. 

وەرگێڕانی: محەمەد نەجمەدین 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure