حكومه‌تى هه‌رێم 14.4 ملیۆن دۆلار ده‌داته‌ كۆمپانیاى دانه‌غاز

هەواڵ / ئابوری :: 11/04/2018‌ :: 299‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
كۆمپانیاى دانه‌غاز ئاشكراى ده‌كات، بڕى 14.4 ملیۆن دۆلاریان وه‌ك پشكى كۆمپانیاكه‌یان له‌ شایسته‌ داراییه‌كانى فرۆشتنى غازى سروشتى و چڕكراوه‌كانى غاز، له‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرت.


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌ پێگه‌ى فه‌رمى خۆى بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ كۆمپانیا دانه‌غاز، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا گه‌وره‌كانى بوارى غازى سروشتى له‌ خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، بڕى 14.4 ملیۆن دۆلار (52.8 ملیۆن درهه‌می ئیماراتی) وه‌رگرتووە، به‌رامبه‌ر فرۆشتنى غازى سروشتى و چڕكراوه‌كانى غاز له‌ چاره‌كى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵى 2018 له‌ هه‌رێمى كوردستان.

دانه‌غاز، رونیكردوه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ پاره‌ى كه‌ پێیدراوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێم لاى كۆمپانیاى بیرڵ پترۆلیۆم ماوه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى پڕكردنه‌وه‌ خه‌رجییه‌كانى په‌ره‌پێدانى پرۆژه‌كانیان و دابینكردنى  خه‌رجییه‌كانى به‌كاربردن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure