دوو تەقینەوە ریازی پایتەختی سعودیەی هەژاند

هەواڵ / جیهان :: 11/04/2018‌ :: 2993‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ رایانگه‌یاند کەمێک لەمەوبەر دوو تەقینەوەی بەهێز ریازی پایتەختی سعودیەی هەژاندوە.

ئاژانسى رۆیتەرز لە زاری شایەتحاڵەکانەوە رایگه‌یاند کەمێک لەمەوبەر دوو تەقینەوەی بەهێز ریازی پایتەختی سعودیەی هەژاندوە.

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژەی بە ژمارەی قوربانیەکان نەکردوە، بەڵام ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسی (AFP) بڵاویکردەوە کە تەقینەوەکان سێ دانە بوون و هێشتا هیچ وردەکاریەک دەربارەیان ئاشکرانەبووە.

هاوکات میدیای سعودیە بڵاویکردەوە کە هێزی ئاسمانی سعودیە موشەکێکی لە ئاسمانی وڵاتەکە تەقاندۆتەوە کە خاکی سعودیەی کردبووە ئامانج.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە کە موشەکەکە لەلایەن حوسیەکانەوە تەقێندراوە و ریازی پایتەختی کردۆتە ئامانج.

هێزی ئاسمانی سعودیە ئاشکراشیکرد کە فڕۆکەکانیان دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان تەقاندۆتەوە کە یەکێکیان بەنیازبووە فڕۆکەخانەی شاری ئەبها بکاتە ئامانج و ئەوی دیکەشیان بەنیازبووە شاری (جازان) بکاتە ئامانج.

وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure