ژمارەیەك كەسی نەناسراو رووبەڕووی پۆلیسی دارستان دەبنەوە

هەواڵ / کوردستانی :: 11/04/2018‌ :: 799‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، رێبین حەسەن
ئەمڕۆ چوارشممە لەژمارەیەك گوندی سنووری قەزای پێنجوێن و لەكاتی ئەنجامدانی سەرپێچی ژینگەییدا، رووبەڕوبونەوە لەنێوان هێزەكانی پۆلیسی دارستان و ژمارەیەك كەسی نەناسراودا دروست دەبێت.


هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، بەدواڕۆژی راگەیاند، بەمەبەستی پاراستنی ژینگە و رێگەگرتن لەئەنجامدانی كاری نایاسایی، ئەمڕۆ لەكاتی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی ناڵپارێزی سەر بەقەزای پێنجوێن، لەنێوان چەند سەرپێچیكارێك و ئەو مەفرەزەیەدا، رووبەڕووبونەوە روویدا.

وتیشی "ئەو مەفرەزەیە لەو كاتەدا، لەدەرچونێكی مەیدانیدا بوون بۆ سنووری گوندەكانی (چەوتان و دۆڵە چەوت و رەزڵە) و لەئەنجامی گەڕان و پشكنیندا ئەوە رویداوە دواتریش بڕیاری دادوەر وەرگیراوە بۆ دەستگیركردنیان و لێپچینەوەی یاسایی" .


روونیشیكردەوە، هاوكات هەر لەو دەرچوونەدا، كەسێك بەتۆمەتی بڕینی داری دارستانەكان و دروستكردنی خەڵوز بە رێگەی نایاسایی دەستگیركرا و دوو كورەی خەڵوزیش تێكدران و دەستیشگیراوە بەسەر بڕێك خەڵوز و ژمارەیەك داری بڕدراودا و پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ كێشەكە كراوەتەوە و رادەستی دادگا كراوە بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە