به‌غدا و هه‌رێم گفتوگۆى راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ نه‌كردووه‌

هەواڵ / کوردستان :: 11/04/2018‌ :: 184‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ
دیارترین مانشێتى ژماره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 11ى نیسانى 2018ى به‌شێك له‌ میدیا كوردییه‌كان:

كوردستانى نوێ:

- تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایى ساڵ دواده‌خرێت
- كۆبوونه‌وه‌ى راوێژكارى بۆ هه‌موارى یاساى چاكسازیى به‌رده‌وام ده‌بێت
- كاردانه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كه‌ى دوما
- فڕه‌نسا و بریتانیا پشتگیرى رۆژئاڤا ده‌كه‌ن
- له‌ كۆڕێكدا سه‌باره‌ت به‌ كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و ئاینده‌ى كورد .. (د. محه‌مه‌د سابیر): راسته‌ ئێستا بۆ هه‌رێمى كوردستان جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور ئاسان نییه‌ و زه‌حمه‌ته‌، به‌ڵام تاكه‌ رێگه‌چاره‌یه‌
- پڕۆژه‌یه‌كى هونه‌رى له‌ژێر زه‌مینى ئه‌منه‌سووره‌كه‌ كرایه‌وه‌

خه‌بات:

- باڵیۆزى رووسیا: هه‌رێم بۆ رووسیا بایه‌خێكى تایبه‌تى هه‌یه‌
- نێچیرڤان بارزانى و باڵیۆزى ئه‌مریكا هه‌ماهه‌نگیى لایه‌نه‌كان له‌ دژى توندوتیژى دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌
- رایان دیلن: هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ رۆڵێكى گرنگییان بینیوه‌ بۆ دابینكردنى ئاسایش 
- وه‌زیرى به‌رگریى ئیسرائیل: رێگه‌ ناده‌ین ئێران له‌ سوریا دایبكوتێت و بمێنێته‌وه‌
- نزیكه‌ى دوو ملیۆن ئاواره‌ى پارێزگاى نه‌ینه‌وا نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ شوێنى خۆیان
- مانگى رابردوو 783 كه‌س له‌ سووریا كوژراون
- رووبه‌رى ده‌ریاچه‌ى ورمێ له‌ ساڵێكدا 23 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌ كه‌میكردووه‌
- سعودیه‌ دوو هۆشدارى ده‌داته‌ ئه‌مریكا .. ئه‌مریكا تا شكستى یه‌كجاره‌كیى داعش له‌ سووریا ده‌مێنێته‌وه‌
- كێشه‌ى كه‌مئاوى له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانى باكوور و رۆژهه‌ڵاتى شارى هه‌ولێر كۆتایى دێت
- سلێمانى .. پشووى رۆژانى شه‌ممه‌ له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندندا هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه‌
- له‌ سنوورى پارێزگاى سلێمانى كه‌مترین زێده‌ڕۆیى شوێنه‌وارى هه‌یه‌
  * به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى سلێمانى بۆ (خه‌بات): له‌ كۆى 106 خانووى كه‌له‌پوورى له‌ سلێمانى (40)یان فه‌وتاون

ئاژانس:
- له‌ 258 موسته‌شارى تاوانبارى ئه‌نفال ته‌نیا دووانیان ده‌ستگیر كراون
- 37 مامۆستا له‌ هه‌ولێر و دهۆك سزا دراون
- شه‌ش كه‌تیبه‌ى ئه‌نه‌كه‌سه‌ له‌ عه‌فرینن
- كه‌سوكارى داعش ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناحیه‌ى گوێڕ
- هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ كوردستان پارێزگایه‌ و له‌ به‌غداش قه‌زا
- راپرسییه‌ك: بۆ په‌رله‌مانى عێراق یه‌كێتیى 17 كورسى و پارتى 14 كورسى به‌ده‌ست ده‌هێنن
- به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى: حزبه‌ ئیسلامییه‌كانى تر وه‌زیر و مودیرعام و خه‌ڵكى خانه‌نشینكراویان هه‌یه‌
- 10 ساڵه‌ هه‌رێم دۆسیه‌ى تاوانبارانى ئه‌نفالى پێ یه‌كلایى ناكرێته‌وه‌ .. موسته‌شار هه‌یه‌ خانه‌نشین كراوه‌ یان به‌رپرسیارێتیى هه‌یه‌
- روسیا، توركیا و ئێران له‌سه‌ر رۆژئاواى كوردستان ناكۆكن
- ئه‌وه‌ى داعش به‌ عه‌فرینى نه‌كرد توركیا كردى .. رێگه‌ به‌ هیچ رێكخراو و میدیایه‌كى جیهانى نادرێت بچێته‌ شاره‌كه‌وه‌
- ژنان له‌ ئارایشتگا ناوخۆییه‌كان ده‌تۆرێن
- له‌ 10 ساڵى رابردوودا 40 موختارى سنوورى خانه‌قین كوژران

هه‌ولێر:
- فه‌لاح مسته‌فا: چوار هه‌زار كه‌س له‌و ئاوارانه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ موسڵ دووباره‌ ئاواره‌ى كوردستان بوونه‌ته‌وه‌
- ئه‌ندامێكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق: بوونى حه‌شدى شه‌عبى له‌ كه‌ركوك ناده‌ستوورییه‌
- ئاسایشى ناوچه‌ كوردستانییه‌كان به‌بێ گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ دابین ناكرێت

هاوڵاتى:
- مامۆستایه‌كى زانكۆى كۆیه‌ له‌سه‌ر بایكۆت فه‌سڵده‌كرێت
- شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێم به‌م نزیكانه‌ سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات
- به‌غدا و هه‌رێم گفتوگۆى راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ نه‌كردووه‌
- سه‌هۆڵه‌كه‌ له‌ چاوه‌ڕوانى بانگه‌شه‌یه‌كى گه‌رم و گوڕدا

وشه‌:
- حزبه‌كانى كوردستان بۆ په‌رله‌مانى عێراق هه‌ڵپه‌یانه‌ و بۆ هه‌ڵبژاردنى كوردستان ساردن
- ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه‌ى به‌یعه‌تیان به‌ خه‌لیفه‌ دا ئێسته‌ به‌ ئازادى له‌ موسڵ ده‌سووڕێنه‌وه‌
- به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركوك: هه‌وڵێك هه‌یه‌ پرۆگرامى خوێندنى كوردى بگۆڕن
- 120 مه‌ترییه‌كه‌ى هه‌ولێر ئه‌مساڵیش به‌یه‌كه‌وه‌ نابه‌سترێته‌وه‌
- به‌ڕێوه‌به‌رى كشتوكاڵى سلێمانى: پێنج هه‌زار دۆسیه‌م داوه‌ به‌ دادگا به‌ڵام تا ئێسته‌ ئه‌نجامه‌كه‌یم نه‌بینیوه‌
- گۆڕستان و ناوچه‌ شوێنه‌وارییه‌كانى برادۆست به‌ نهێنیى هه‌ڵده‌درێنه‌وه‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure