شارەوانی سلێمانى دابەشکردنی 900 پارچه‌ زه‌وى رادەگەیەنێت

هەواڵ / کوردستان :: 11/04/2018‌ :: 1719‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، سامان قوبادى
سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت،  900 پارچه‌ زه‌وییان له‌ ناوچه‌ى كانى گۆمه‌ى سلێمانى ئاماده‌كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستى دابه‌شكردنى زەوی به‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هید و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانى سیاسى و پێشمه‌رگه‌ى كه‌مئه‌ندام.


یوسف یاسین، سه‌رۆكى شاره‌وانى سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند "دواى بڕیاره‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، 900 پارچه‌ زه‌وییان له‌ سلێمانى ئاماده‌كردووه‌ تاوه‌كو به‌سه‌ر كه‌سوكارى شه‌هیدان و ئه‌نفال و زیندانیانى سیاسى و پێشمه‌رگه‌ى كه‌مئه‌ندام دابه‌شبكرێت و له‌ ئایینده‌یه‌كى نزیكیشدا زه‌وییه‌كان دابه‌شده‌كرێن".

وتیشى "زه‌وییه‌كان ده‌كه‌ونه‌ ناوچه‌ى كانى گۆمه‌ى سلێمانى، رووبه‌رەکەیان له‌نێوان 150 بۆ 200 مه‌تر چوارگۆشەدایه‌، هاوكات له‌به‌رامبه‌ر تاپۆكردنیشدا هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك وه‌رناگیرێت". 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure