نرخى دۆلار به‌كاتى داخستن به‌رزبوه‌وه‌

هەواڵ / ئابوری :: 10/04/2018‌ :: 503‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئێوارەی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 10ى نیسانی 2018، له‌کاتی داخستنى بازاڕەکانی دراودا، به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌رزبوونەوەى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار  دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا.


شاخه‌وان فه‌لاح، له‌ كۆمپانیاى په‌ى ماسته‌ر (PMC) له‌ سلێمانى به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌کاتی داخستنى بازاڕه‌كانى دراودا به‌هاى دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دینار به‌راورد به‌ نرخى کاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕ بەرزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه‌ بینى و 100 دۆلار به‌ 121 هەزار دینار مامه‌ڵه‌ى پێوه‌كرا، له‌كاتێكدا له‌ کاتی كردنه‌وه‌ى بازاڕدا 100 دۆلار به‌ 120.700 دینار فرۆشرا.

به‌گشتى ئه‌مڕۆ نرخى دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ بوو:
- به‌كاتى كردنه‌وه‌ى بازاڕ نرخی 100 دۆلار بە 120.700 دینار.
- به‌كاتى داخستنی بازار نرخی 100 دۆلار بە 121.000 دینار.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure